![]() |
![]() |
|
| سیاسی وهه واڵ نێری |
|
لە مێژووی ئەدەبی مروڤایەتی زۆر بوون و هەن کە باس کردن لە کەسایەتی،بیرۆکەو بەرهەمەکانیان بۆتە قسەی سەر زاری بەشێک لە تاکەکانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی.مێژووی ژیانی مرۆڤایەتی کێشەو ململانێ لە نێوان چەوسێنەر و چەوساوە بووە و ئەم واقعەش بۆتە بەشێک لە ژیان و رەنگدانە وەی بەرهەمەکانی کۆمەڵێک لە نووسەران. ئۆرهان ئاسا زۆر بوون کە لە راستییە مێژوویەکان سڵیان نەکردەوەو بەشێک لە دونیای نووسینیان کردە ئەزموونی خەبات لە دژی رەشی و چەواشەکاری.... ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه ششم تیر 1386ساعت 9:40 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
+ نوشته شده در
شنبه بیست و ششم خرداد 1386ساعت 1:46 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژارى و ئاسه‌واره‌کانى له ئێران
گه‌شه‌ى رۆتینى هه‌ژارى و به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى هه‌ژاران له ئێران تراژیکێکى مێژووییه‌و زۆرینه‌ى خه‌ڵکى ئێران له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکى چاره‌نووسسازدان. هه‌ڵبژاردن له نیۆان هه‌ژاری زیاتر یان رزگاری له‌م قه‌یرانه و هێنانه کایه‌ی سیستمێکی دادپه‌روه‌ر. ته‌نیا رێگه‌ى رزگارى له‌م بارودۆخه هه‌ڵپێچانى سیستمى سیاسی_کۆمه‌ڵایه‌تى ئێستاکه و دامه‌زراندنى کۆمه‌ڵگایه‌کى نوێیه. کۆمه‌ڵگایه‌ک که سه‌ره‌کی ترین ئه‌رکى سه‌رشانى ده‌سه‌ڵات، به کرده‌وه ده‌رهێنانى دادپه‌روه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى و دابه‌شکردنى عادڵانه‌ى سه‌روه‌ت و داهاتى وڵات و بنیاتنانى کۆمه‌ڵگایه‌کى مه‌ده‌نى بێت، که ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌کی رادیکاڵ و ئیستراتژیک له کۆمه‌ڵگایه‌کی سۆسیالیستی‌دا ره‌نگده‌داته‌وه. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه سوم خرداد 1386ساعت 20:31 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
سه‌رکه‌وتنى مۆسیقا به‌سه‌ر دیکتاتۆرییه‌ت ئێستاکه‌ش ورته‌ى ئاوازه‌کانى ڤیکتۆر له‌سه‌ر زمانى خه‌ڵکى ئه‌مریکاى لاتینه. پینۆشه بکوژه‌که‌ى ڤیکتۆر یه‌کێک له شیاوترین سزاکانى مێژووى به‌سه‌ردا سه‌پا. له‌سه‌فه‌ر و مانه‌وه، له‌سه‌ر ته‌ختى نه‌خۆشخانه و له ماڵه‌وه‌و له لێوارى گۆڕ به‌ترس و شه‌رمه‌وه ناچار به وڵامدانه‌وه‌ى دادخوازان کرا. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه شانزدهم اردیبهشت 1386ساعت 13:22 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
بارودۆخی چینی کرێکار و 1ی ئایار کێشه‌ی باوه‌رمه‌ندان به یه‌کی ئایار و خه‌باتی چینایه‌تی، جیاوازیه ئابووریه‌کان له نیۆان گروپه‌کانی مرۆڤ ونایه‌کسانی له چاوه‌دێری و ده‌سڕاگه‌یشتن به سه‌رچاوه مادییه‌کانه و ئه‌م واتایه هه‌وێنی خه‌بات و ململانێی هه‌میشه‌یی چینی کرێکار له دژی چه‌وسێنه‌ر و چینی باڵاده‌ست و دام و ده‌زگای پارێزه‌ری ئه‌م سیستمه‌یه. پیۆندی نیۆان مرۆڤه‌کان پێوندییه‌کی ناعادڵانه‌یه و به تێڕامان له واقعه‌کانی کۆمه‌ڵگا و که‌لێنی چینایه‌تی به‌رچاو ئه‌م حه‌قیقه‌ته پشت‌راست ده‌بێته‌وه. له‌دونیایه‌ک که هه‌موو هێز و وزه‌ی سه‌رمایه‌داری له خزمه‌ت که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه‌دایه و ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر ره‌نجی کرێکار و زێده‌بایی به‌رهه‌مهاتوو له فرۆشى هێزی باسکی کرێکار ده‌خوڵقێ، باسکردن له 1ی ئایار و خه‌باتی چینایه‌تی قه‌ت بوونی خوێ له‌ده‌ست نادات و به‌رده‌وام ئه‌م خه‌باته به‌رهه‌م دێته‌وه. 1ی ئایار له‌لایه‌که‌وه گوزارشت له چه‌وسانه‌وه‌ی ئه‌م چینه ده‌کات و له‌لایه‌کیتره‌وه هێز و توانای ئه‌م چینه له ئیفلیج کردنی ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌کات. بۆ وێنه ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی کرێکاران له 1ی ئایاری فه‌رانسه به‌کرده‌وه ژیانی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته تووشى بشێوی ده‌کات و ئه‌مه په‌یامی یه‌کی ئایاره. ئه‌گه‌رچی به شیۆه‌یه‌کی گشتی ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سیاسی سیستمیی سه‌رمایه‌داری به‌سه‌ر جیهاندا حاکمه، به‌ڵام له وڵاتانی جیهانی سێهه‌م ئه‌م واتایه رواڵتێکی دڕنده‌تری به‌خوێه‌وه گرتووه و ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێمی ئیسلامی باشترین وێنه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه یازدهم اردیبهشت 1386ساعت 7:51 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر واته7/4 هه‌واڵێک بڵاوبووه‌وه که دڵ و هزری هه‌ر مرۆڤێکی توشى ئازار کرد و بۆ جارێکی‌تر به‌ربه‌ریه‌ت له گرێبه‌سته نادادپه‌روه‌ریه‌کانی کۆمه‌ڵگا چاوی خۆی لێ زه‌ق کردینه‌وه. هه‌واڵه‌که ئه‌مه بوو که کۆمه‌ڵێک لاوی دڵره‌ق و نائاگای ئێزیدی به دوور له هه‌موو عورف و به‌هایه‌کی ئینسانی هه‌ڵیان کوتایه سه‌ر کچێکی گه‌نج و به‌شیۆه‌یه‌کی درندانه به‌رده‌باران و بلۆکبارانیان کرد و زۆر هیستریکانه له جه‌سته‌ی خڵتانی خوێنی وێنه‌یان گرت. تاوانی به‌ناوتاوانی ئه‌م کچه ته‌نیا و ته‌نیا خۆشه‌ویستی و به‌رزراگرتنی یاسای سروشت بوو وئه‌م روداوه جه‌رگبڕه بۆ جارێکی‌تر ئه‌و راستیه‌ی پشتراستکرده‌وه که له کۆمه‌ڵگای ئێمه ده‌بێ بۆ گه‌یشتن به چکۆله‌ترین ئاره‌زو و حه‌زی ئینسانی پێویسته جلی هه‌ڵکشاو له‌خۆین بپۆشرێت. بینیی وێنه فیلمی ئه‌م خه‌منامه‌یه هێنده دڵته‌زێنه که مرۆڤ له مرۆڤبوونی خۆی پاشگه‌ز ده‌کاته‌وه و بۆ چه‌ند چرکه‌یه‌ک نائۆمێدی و ترس به‌سه‌ر بینه‌ردا ده‌سه‌پێنیت.بینینی په‌له‌قاژه‌کانی پێش گیان له‌ده‌ستدان هێنده تراژیکه که ئه‌سرین ده‌کاته میوانی چاو و بێده‌نگی وسه‌رسوڕمان به دیاری دێنێ. ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
شنبه هشتم اردیبهشت 1386ساعت 2:10 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
له ئاکامی رووداوێکی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای ئیسفه‌هان 7 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 21 که‌سیش بریندار بوون. به گوێره‌ی زانیاریه‌کان ئه‌م که‌سانه به نیازی گه‌شتێکی سیاحی به‌ره‌و ئیسفه‌هان رێکه‌وتبوون که له‌رێگادا تووشی ئه‌م رووداوه ده‌بن. ئیمه له وێبلاگی رێکخراوی لاوانی کۆمه‌ڵه له شاری بانه وێرای ده‌ربڕینی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆمان له‌هه‌مبه‌ر ئه‌م رووداوه، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی بنه‌ماڵی ئه‌م ئازیزانه ده‌که‌ین و هیوای چاکبوونه‌وه‌ی بریندارانیش به ئاوات ده‌خوازین. |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه ششم اردیبهشت 1386ساعت 6:28 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
1ی ئه‌یار و ئه‌رکه‌کانی چینی کرێکار
به پێشوازی 1ی ئه‌یار ده‌چین و هێرش بۆسه‌ر کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان درێژه‌ى هه‌یه و رۆژانه کاره‌ساتی لێده‌که‌وێته‌وه. هه‌ژاری تان و پوێ کۆمه‌ڵگای ئێرانی قۆرخ کردووه و که‌لێنی چینایه‌تی رۆژ له‌دوای رۆژ به‌رینترده‌بێته‌وه . له‌کاتێکدا ژێرخانی ئابوورى ئێران داڕماوه و نرخی هه‌ڵاوسان رۆژ له‌دوای رۆژ به‌رزده‌بێته‌وه، کۆماری ئیسلامی به چه‌واشه‌کاری و دروستکردنی قه‌یران له‌هه‌وڵی درێژکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدایه. دیارده دزیۆه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به پانتایی جوغرافیای کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندووه و ئه‌م دیارده به‌ستێنی مرۆڤایه‌تی ئێرانی تووشی بشێوی و ئاڵۆزی کردووه. هه‌موو مافه سه‌ره‌تایی و بنچینه‌ییه‌کانی چینی کرێکار پێشێل ده‌کرێت و خواست و داواکاریه ره‌واکانیان به‌ئاگر و ئاسن وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. دژایه‌تی له‌گه‌ڵ کرێکار و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان پێناسه‌ی ئه‌م سیستمه سیاسیه‌یه و که‌ش و هه‌وای پڕ له چه‌وساندنه‌وه و به‌کوێله کردن رواڵه‌تێکی هار و دڕنده‌تری به سه‌رمایه‌داریی ئێران به‌خشیوه. له‌کاتێکدا مافیای ده‌سه‌ڵات هه‌موو داهات و سه‌رمایه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگا بۆ ئاره‌زووه تایبه‌تی و خه‌ونه ئیدئۆلۆژیکه‌کانی ته‌رخان ده‌کات، نیوه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگا له هه‌ژاری ره‌ها و رێژه‌یی ده‌ناڵێنێت و بۆ دابینکردنی بژێوی رۆژانه‌ى خۆی ژیانی ده‌فرۆشێت.هاتنه سه‌رکاری ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی ئه‌م چینه‌ی تووشی رۆژ ره‌شیه‌کی زێده‌تر کردووه وئه‌مه له کاتێکدایه که چینی کرێکاری ئێران وه‌ک یه‌کێک له کارامه‌ترین هێزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی سیاسی له دژی رژیمی پاشایه‌تی ده‌وری گێڕا. به‌ڵام به‌رپرسانی ئێرانی و دام و ده‌زگا گه‌نده‌ڵه‌کانیان له دارشتنی یاسا کرێکاریه‌کان وه‌فای مێژویی خوێان به سه‌رمایه‌داری لۆکاڵ و جیهانی ده‌نوێنن و تیۆری "ده‌سه‌ڵات له پێناو که‌ڵه‌که‌کردنی سه‌رمایه" پشت‌راست ده‌که‌نه‌وه ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
دوشنبه سوم اردیبهشت 1386ساعت 6:21 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
مه‌رگ و نه‌مان بۆ رژیمى کۆمارى ئیسلامى |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه دوم اردیبهشت 1386ساعت 1:49 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
وێنه‌یه‌ک له شه‌وی بانه
![]() |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه نهم اسفند 1385ساعت 14:32 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
|
+ نوشته شده در
شنبه هفتم بهمن 1385ساعت 15:57 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
اطلاعیه کومهله به مناسبت: برگزاری انتخابات شوراهای شهر و روستا طی هفتههای گذشته رسانهها و مطبوعات و ارگانهای جمهوری اسلامی جنب و جوش وسیعی را برای تدارک برگزاری انتخابات شورهای شهر و رستا پیش بردهاند. دستجات رژیم هریک در پیآنند که از شوراها بیشترین سهم را از آن خود سازند. رایزنی، مصاحبه‌ها و نوشتنن مطالب گوناگون پیرامون این انتخابات طی هفتههای گذشته به مساله اصلی تبدیل شده است. آن چه به نام "انتخابات" شوراهای شهر و روستا هم اکنون تدارک آن دیده شده است، نخستین انتخاباتی است که از پس از روی کارآمدن کابینه احمدی‌نژاد برگزار می‌شود. اما استقبال و تحرک و امیدواری چندانی حتی در درون جناحهای رژیم به چشم نمی‌خورد. جناح حاکم چندان نیازی به حضور مردم ندارد بلکه موفقیت خود را در مشارکت کم‌تر آنان جستجو می‌کند. جناح دیگر_ که طیف متنوع و گسترده‌ای را تشکیل میدهند_ اعتماد به نفس لازم را برای بسیج مردم در این انتخابات ندارند و گرنه آن را به فرصتی برای نمایش قدرت............................... کومهله _ سازمان انقلابی زحمتکشان کردستان ایران 14آذماه 1385 برابر با 5 دسامبر 2006 ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه شانزدهم آذر 1385ساعت 13:24 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
|
|
+ نوشته شده در
پنجشنبه شانزدهم آذر 1385ساعت 8:35 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
سوله‌یمان به‌گ كوری میرزا به‌گی بانه‌یه كه فه‌رمانره‌وای شاری بانه بوو. دوای مه‌رگی میرزا به‌گ كوره گه‌وره‌كه‌ی به نێوی بداغ به‌گ هاتوو له جێگاكه‌ی باوكی دانیشت. به‌لام میر محمدی برای كه له دایكه‌وه یه‌ک نه‌بوون ئه‌وی له تاج و ته‌خت خست و خوی له جێگاكه‌ی دانیشت. بداغ به‌گیش چوو بۆ لای شا ته‌هماسب. به‌لام خوشی ماوه‌یه‌كی كه‌م فه‌رمانره‌وایی بانه‌ی كرد . دواتر هاتوو براكه‌ی كه‌یی كرده فه‌رمانره‌وایی بانه به نێوی سوله‌یمان به‌گ. سوله‌یمان به‌گ ماوه‌ی بیست سال له فه‌رمانره‌وایی بانه بوو به‌لام قه‌ت به‌م كاره دڵخوش نه‌بوو وه هه‌موو كات ده‌ی گوت كه رازی به‌م كاره نیه و له فه‌رمانره‌وایی بێزاره. هاتوو كچه‌كه‌ی خوی دا به برازاكه‌ی خوی به نێوی به‌در به‌گ و شایی و زه‌ماوه‌ندێكی خوشی بۆ كرد. دواتر فه‌رمانره‌وایی بانه‌ی دا به به‌در به‌یگ و خۆی رویی به‌ره‌و مه‌دینه و رویی كرده خوا په‌ره‌ستی. هه‌تا كاتی مردنیشی هه‌ر له‌وێ ماوه. كاتی مردنی به سالێ 1008 ه.ق نوسراوه. تاریخ مشاهیر كرد بابا مردوخ روحانی |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه بیست و چهارم آبان 1385ساعت 4:52 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
منبع سایت فرمانداری بانه كشاورزي و دامداري بازرگانی و اقتصاد بازارچة مرزي، نقش و اثرات آن بر اقتصاد شهري بانه برای خواندان زیادترروی ادامه كلیك كنید ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه نهم مهر 1385ساعت 3:58 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
تاریخچه بانه منبع سایت فرمانداری بانه وجه تسميه بانه: تاريخچه بانه: تسخير بانه توسط مسلمين: امراي بانه: شيوع بيماري طاعون در بانه: محمد رشيد خان بانه: مهاجرت يهوديان بانه: تحليل ساختارفضايي شهرستان بانه: چگونگي پخشايش جمعيت وپراكندگي سطح شهرستان دردهه 1382/1375 تست ورتهايــم باراقتصادي تركيب جنسي جمعيت شهرستان بانه مهاجرت پيش بيني جمعيت كشاورزي و دامداری برای خواندن بر روی ادامه مطلب کلیک کنید ادامه مطلب |
|
+ نوشته شده در
یکشنبه دوم مهر 1385ساعت 11:13 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
به پێ هه‌واڵێک که له بانه‌وه به ده ستمان گه‌یشتوه نیوه رۆی ئه‌مرۆشمه ریکه‌وتی 18 ی خه‌رمانانی سالی 2706 ی کوردی کاتژمێر 1/30 ده قه به کاتی کوردستان بوومه‌له‌رزه یه‌ک له پله‌ی 3 و 6ێ رێشته‌ر دا شاری بانه‌ی له رزاند له ئاکامی زه‌ره‌رو زیانی ئه‌م بوومه له‌رزه‌یه زانیاری زیاترمان له ده‌ست دا نیه هه‌واڵنێر....ئاربابا |
|
+ نوشته شده در
شنبه هجدهم شهریور 1385ساعت 14:53 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
کورته په‌خشان و نووسراوه‌یه‌ک بۆ یادی ۲۶ ساڵه‌ی کاک فوئاد ! ![]() بۆ سه‌ر‌کرده‌یه‌ک، که‌م ژیا له مه‌یدانی ئاشکراو رووبه‌روو بوونه‌وه‌دا. ( ئه‌حمــــــــــــه‌د به‌هـــــــــــــــــرامی - خه‌رمانانی ۱۳۸۵ ) ******** شـــــــــــــــنه بــــــــــــــــــــای ده‌ربــــــــــــــــه‌نـــــــدی و |
|
+ نوشته شده در
چهارشنبه پانزدهم شهریور 1385ساعت 10:44 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
له یادی هه‌لۆی ده‌نگ خۆش و به‌رزه‌فری ئاسمانی چه‌وساوه‌كان نووسینی... نه‌وید مێهرئاوه‌ر
ئه‌وا پێنج سال له كۆچی هه‌لوی هونه‌رمه‌ندی جوانه مه‌رگ تێ ده‌په‌ری به‌لاَم ئیستاش ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی هه‌ر ئارام به‌خشی مێشكمانه‌و یادی ئازیزی له دڵمان دا هه‌ر زیندووه .ئه‌م ده‌نگ خۆشه جووانه مه‌رگه له‌و كاته‌وه چه‌كی پرله‌شانازی پیشمه‌رگی كۆمه‌له‌ی له‌شان كرد هه‌ستی كرد كه ئیتر ده‌توانی له گۆرینی ئه‌م دنیا ده‌ستكرده‌دا, ئه‌ویش وه‌ك باقی هاو چاره‌نوسه‌كانی ده‌وربگیری, هه‌ربۆیه هیشتا له فیرگه‌نه‌گویزرابووه‌وه نیۆ هیزی پیشمه‌رگه كه‌چی ئه‌وه‌نده به ده‌ربه‌ست بوو ده‌تگووت ئه‌وا ده‌میكه پیشمه‌رگه‌یه, چه‌نده شه‌یدای چه‌ك و ره‌خته‌كه‌ی بوو كه پی وابوو ئه‌وه كه‌ره‌سه‌یه‌كه بۆ تیكۆشان له دژی داگیر كه‌ر, ئه‌وه‌نده‌ش خولیای خویندنه‌وه بوو, بیجگه له‌وه كاتی ده‌ستی گه‌ێشت به گه‌نجینه‌ی سرووده‌كانی كۆمه‌ڵه ئیتر به تاقه‌تیكی له‌راده‌به‌ده‌ره‌وه گوی ده‌گرت و پروڤه‌ی ده‌كرد. هاوری هه‌لۆئه‌م گه‌نجه‌ی خولیای هۆنه‌ر پاش هاتنه‌ده‌ره‌وی وێرای هاورێانی له حێزبی كوَمونیستی ئێران ئیتر ئه‌م هه‌له‌ی بۆ رخسا كه‌بتوانی له مه‌راسمه‌كانی كۆمه‌له‌دا بچێته سه‌ر شانۆ‌و, هه‌ولی ده‌ده‌ا كه‌بتوانی سالانی تازه لاوی خۆی كه له‌هه‌موو كه‌رسه‌ییه‌كی هونه‌ری مه‌حروم بوبوو قه‌ربوو كاته‌ووه هه‌ربۆیه ویرای كاری پراوپری پیشمه‌رگانه تۆانی له كاری هۆنه‌ری دا ته‌كانیك له خۆی بدا‌و ئه‌ویش وه‌ك زۆربه‌ی هۆنه‌رمه‌ندانی كورد له لاسایی كردنه‌وه‌وه ده‌ستی كرد به تۆماركردنه‌وه‌ی هیندیك له سرووده شۆرشگیرانه‌كان كه به‌داخه‌وه ته‌نیا تۆانی چه‌ند سرودیك وه‌ك, رێ خه‌باتمان ,وروكاس و سه‌رگه‌ردان نیم و چه‌ند سروودێكی تر كه‌پیشتر هاورێانی كۆری بانگه‌واز تۆماریان كردبوو. هه‌لۆی ده‌نگ خۆش ته‌نیا به‌هره‌ی ده‌نگ خۆشی هه‌لنه‌گرتبوو به‌لكوو ئه‌و پیشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا‌و لی هاتو بوو كه هه‌رده‌م حه‌زی ده‌كرد چی مه‌ئمووریه‌تی سه‌خت و پرمه‌ترسی هه‌یه ئامادی بێت و تێدا به‌شداربیت. پاش ساغ بوونه‌ۆی كۆمه‌له كه‌هیزی پیشمه‌رگه سه‌رله‌نۆی بووژایه‌وه هه‌لۆ له‌و پیشمه‌رگانه بوو وا له پیشه‌وه‌ی چالاكیه‌كان بوو, هه‌ربۆیه له‌ومه‌جاله‌كه‌مه‌ی هه‌لسورانی هیزی پیشمه‌رگه تا گیان به‌خت كردنی, ئه‌وبۆ چه‌ند مه‌ئمووریه‌ت له‌ناوچه‌كانی مه‌ریوان وبانه‌له‌پاییزی 1379 دا ومه‌ئموریه‌تیكیش بۆ ناوچه‌كانی بانه‌و سه‌قزو بوكان كه به‌داخه‌وه دوا مه‌ئموریه‌تی بوو رۆێشت .هاورێ هه‌ڵۆ یه‌ك له‌و پیشمه‌رگه گیان له‌سه‌ر ده‌ستانه‌ی شۆرشی چه‌وساوه‌كان بوو كه شانازی چالاكی یه‌كه‌م ده‌سته‌ی پیشمه‌رگه‌ی له‌سه‌رشان هه‌لگرت. ئه‌م لاوه ده‌نگ خۆشه كه هه‌ولی ده‌دا جیگای خالی جه‌مالی موفتی پركاته‌وه‌وبه‌ره‌هه‌ندی كۆری بانگه‌وازدا تێپه‌رێت ,پاش هه‌وڵیكی زۆر وێرای هاوریانی تۆانی كۆری بانگه‌وازدامه‌زریه‌وه,به‌لاَم به داخه‌وه ئه‌ویش وه‌ك كه‌ریمی بلوری ,سه‌یفولاحسه‌ین په‌ناهی,سه‌یدئه‌سعه‌د وسدیق میره‌كی ئه‌و هۆنه‌رمه‌ندانه‌ی شۆرشی كوردستان كه پیم وایه ته‌نیا گۆرانی یه‌كیشیان تۆمار نه‌كرا, نه‌گه‌یشته ئاواته هۆنه‌ریه‌كانی خۆی.ئه‌مه راسته كه هه‌لۆی پیشمه‌رگه نه‌یتۆانی به‌رهه‌می هۆنه‌ری خۆی تۆماربكات به‌لاَم وێرای هاوری چیای هاوسه‌نگه‌ری قه‌ڵایكیان له خۆراگری دروست كرد, ئه‌مانه به‌ندیخانه‌ی سه‌قزیان كرده قوتابخانه‌ی راوستان ,هه‌ڵۆ له‌نێو به‌ندیش هۆنه‌رمه‌ندانه وستا به‌بی ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ناوی خۆیشی بێژێت له‌به‌رابه‌رپاریزه‌رانی شه‌وه‌زه‌نگ دا وستاوچۆكی دانه‌دا ,ئیتر هه‌لۆ به‌كاوه‌خۆ رویشته خانه‌ی ئه‌حمه‌دی شه‌عبانی وعومه‌ری فه‌یزی و خالیدی باباحاجیانه‌وه ,دلی خۆی كرده مغارو هه‌موو گوشار‌و ئه‌شكه‌نجه‌كانی تێدا جی كرده‌وه‌ونهینیه‌كی نه‌دركاند,به‌م شیوه‌یه هه‌ڵۆ جاریكی تربوو به نه‌مادی مقاومه‌ت جاریكی تر راوستانی تیكۆشه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی بۆ وردیان ه كان هینایه سه‌ر شانۆ. هه‌ڵوَ له پای ته‌نافی سێداره‌ش دا "به سرودی ورووكاس و سه‌رگه‌ردان نیم"وه‌ك سه‌وڵی سه‌ربه‌رز راوه ستاو سه‌ری له نه‌كه‌رۆز به‌رزتربوو,شانی له‌شان قه‌ندیل ده‌داوجۆابی بۆ عاشقانی ئازادی ده‌نارده‌وه, به‌لاَم ده‌یگوت شه‌هیدبوونم حه‌تمیه‌و هاورێم ئیتر ناتبینمه‌وه.به‌زه‌مزه‌مه‌ی ئنترناسیوناله‌وه دڵی لاێ هه ژارانی حه‌مالاَوا بوو, به‌لاَم ده‌ست له‌ملانی هاوسه‌نگه‌ركه‌یشی بوو بۆكۆڵنه‌دان كاتی ملیان به ته‌نافه‌وه ده‌كردوتیان داوای به‌خشش بكه‌و وه‌ره خۆاری به‌لاَم هه‌ڵۆی سه‌ربه‌رز ده‌نگی هه‌ل هیناو گوتی نه‌بۆ ئیوه بۆ خۆاكه‌شتان كرنۆش نابه‌م
|
|
+ نوشته شده در
یکشنبه پانزدهم مرداد 1385ساعت 9:32 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
|
+ نوشته شده در
دوشنبه بیست و نهم خرداد 1385ساعت 15:23 توسط لاوانی كۆمه ڵه له بانه |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو |
| درباره وبلاگ |
|
|
RSS
|